رۆژانی ٢٠-٢٢ـى ئادارى ٢٠٢٥، سێيهمين لوتكه‌ى جيهانى ده‌ستوورى “The Global Summit on Constitutionalis”، له سكوڵى ياساى زانكۆى ته‌كساس ئۆستن، له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، بە بەشداری توێژەران و پسپۆڕانى بوارى ياساى ده‌ستوورى، سه‌رۆك و ئه‌ندامانى دادگاكانى ده‌ستوورى، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م بۆنه ئهكاديمييه جيهانييهدا، كه زياتر له ٣٠٠ سێسه‌د توێژه‌ر له ٦٠ شه‌ست وڵاتى جياواز تيايدا ئاماده‌بوون، چەند وتار و توێژينهوهیەک پێشکەشکران. کە د. حه‌سه‌ن مسته‌فا، مامۆستاى ياساى ده‌ستوورى له فاكه‌ڵتيى ياسا و زانسته سياسييه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن-زانکۆی سۆران، وه‌ك نوێنەری زانکۆی سۆران و تاکە توێژەر له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به پێشكه‌شكردنى توێژينه‌وه‌يه‌ك به‌ناونيشانى: (Constitution without Constitutionalism: Challenges of Constitutional Governance in Iraq)) به‌شدارى لە کۆنفڕانسەکەدا کرد.
لوتكه‌ى جيهانى ده‌ستوورى، كۆنفڕانسێكى به‌رفراوانى جيهانيه، دوو ساڵ جارێك له زانكۆى تەکساس ئۆستن، له ويلايه‌تى ته‌كساسى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تيايیدا توێژه‌ران و پسپۆرانى بوارى ياساى ده‌ستوورى، پرس و باسه‌كانى په‌يوه‌نديدار به هزرى ده‌ستوورى، بهراروردى ده‌ستوورى، ديزاينى ده‌ستوورى، ئاله‌نگارى و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م حوكمڕانى ده‌ستوورى ده‌خه‌نه به‌رباس و لێكۆڵينه‌وه.