Conferences
زانكۆی سۆران- فاكەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەكان و به‌ڕێوه‌بردن هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی زانستی بە ناونیشانی:
سەقامگیری هەرێمی کوردستان لە سایەى رێکخستنی دەستوریدا
(دەرفەت، ئاڵەنگارى، لێکەوتە و چارەسەرییە یاسایی و سیاسیەکان)
يه‌كه‌م: بيرۆكه‌ى كۆنفڕانس:
دواى تێپه‌ڕبوونى سى و سێ ساڵ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانیى كوردستان ژماره (١)ـى ساڵی ١٩٩٢ له لایه‌ن به‌ره‌ى كوردستانى و هێنانه‌كايه‌ى حوكمى خودموختارى ديفاكتۆيى و سيسته‌مى په‌رله‌مانى له كوردستان، هه‌روه‌ها دواى تێپه‌ڕبوونى دوو ده‌يه به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى ده‌ستوورى كۆمارى عێڕاق له ساڵى 2005 كه به فه‌رمى هه‌رێمى كوردستانى وه‌ك هه‌رێمێكى ده‌ستوورى دانپێنراو له چوارچێوه‌ى عێراقى فيدرال ناساند، وێڕاى به‌خشينى مافى هه‌بوونى ده‌ستوورى هه‌رێمه‌كان له‌لايه‌ن ده‌ستوورى فيدراڵى له پێناو ڕێكخستنى سيسته‌مى سياسى و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كان و گه‌ره‌نتيكردنى ماف و ئازادييه‌كان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى سياسى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و قۆناغه پێويسته‌ى نه‌بڕيوه، به جۆرێك پڕۆسه‌ى حوكمرانى له قۆناغى دواى ململانێى سياسى بۆ قۆناغى بونيادنانى حوكمڕانى دامه‌زراوه‌يى و ده‌ستوورىبگوازێته‌وه، كه كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى حوكمڕانى هه‌رێم له قۆناغى ئێستا و ئاينده‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى ناوه‌خۆيى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێت.
نووسينه‌وه ده‌ستوورێكى هاوچه‌رخ بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته په‌يمانێكى كۆمه‌ڵايه‌تى گرنگ بۆ بونيادنانى ياده‌وه‌رى هاوبه‌ش، ڕه‌وايه‌تيبوونى ده‌سه‌ڵات، يه‌كگرتوويى و نيشتيمانسازى، دياريكردنى شوناس و ناسنامه‌ى هه‌رێم، هه‌روه‌ها ده‌بێته هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ په‌روه‌رده‌كردنى ديموكراسى، گه‌شه‌پێدانى سه‌روه‌رى ياسا و حكومه‌تى دامه‌زراوه‌يى، له هه‌مان كاتدا ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدرالى عێڕاق و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره هه‌رێمى و نێوه‌وڵه‌تييه‌كان، ئه‌مه جگه له گه‌ره‌نتيكردنى ماف و ئازادييه‌كان هاوڵاتييان و پاراستنى مافى نه‌وه‌كانى داهاتوو.
هه‌رێمى کوردستـان لە سه‌نته‌رى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچەکەدایـە و ئه‌نجامدانى كۆنفڕانسێكى زانستى له‌باره‌ى بونيادنانى حوكمڕانى ده‌ستوورى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورێكى نووسراوى هاوچه‌رخ، ئەو دەرفەتەمان بۆ دەڕەخسێنـێت کە به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و ئاله‌نگارييه‌كان زاڵبين و له ئێستا و ئاينده‌ى حوكمڕانى باشتر تێبگەین.
دووه‌م: ئامانجه‌كانى كۆنفڕانس
يه‌كه‌م: خستنه‌ڕووى هه‌نگاوه‌كانى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يى ئيراده‌ى سياسى، به‌ربه‌ست و ئاله‌نگارييه‌كان.
دووه‌م: پێويستى و كاريگه‌رى ده‌ستوور له‌سه‌ر پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى نێوخۆيى، په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى و ئه‌كته‌ره هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان.
سێيه‌م: پێشكه‌شكردنى لێكۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه‌ى ئه‌كاديمى له‌باره‌ى بۆشایی یاسایی وسياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پێشنياركردنى چاره‌سه‌رى پێويست.
سێيه‌م: ته‌وه‌ركانى كۆنفڕانس:
يه‌كه‌م: ڕۆڵ و پێويستى ده‌ستوور له ده‌ستنيشانكردنى ناسنامه‌ى هه‌رێم و سيسته‌مى سياسى و رێكخستنى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
دووه‌م: به‌ربه‌ست و ئاله‌نگارييه‌كانى به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور له هه‌رێمى كوردستان.
سێيه‌م: ڕۆڵى ده‌ستوور له گه‌ره‌نتيكردن و پاراستنى ماف و ئازادييه‌كان، دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى له هه‌رێمى كوردستان.
چواره‌م: ڕۆڵى ده‌ستوور له به دامه‌زراوه‌ييكردنى ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورييه‌كان، وه‌كو يه‌كخستنى هێزى پێشمه‌رگه، ئاسايشى نيشتيمانى، به‌هێزكردنى ڕۆڵى دامه‌زاوه‌كانى چاودێرى له پاراستنى بنه‌ماكانى حوكمڕانى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان.
پينجه‌م: ڕۆڵى ده‌ستوور له په‌ره‌پێدانى سياسه‌تى ئابوورى نيشتيمانى و دابه‌شكردنى داهات و سامان به دادپه‌روه‌رى و له‌پيناو چاكه‌ى گشتى له هه‌رێمى كوردستان.
شه‌شه‌م: ڕۆڵ و كاريگه‌رى ده‌ستوور له ڕێكخستنى سياسه‌تى گشتى و سياسه‌تى ياسادانانى له ناوه‌خۆيى هه‌رێمى كوردستان، دروستكردنى گوتارى سياسى هاوبه‌ش و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ل حكومه‌تى فيدڕاڵى.
حه‌وته‌م: ڕۆڵ و كاريگه‌رى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و داهاتووى سياسى هه‌رێمى كوردستان.
چواره‌م: كاته گرنگه‌كان
١. ڕاگەیاندنی کۆنفڕانس: ٢٠/ ٢/ ٢٠٢٥
٢. دوایین کات بۆ وەرگرتنی پوختەکان: ١/ ٤/ ٢٠٢٥.
٣. پەسەندی پوختەکەن: ٢٠/ ٤/ ٢٠٢٥.
٤. ڕێکەوتی ناردنی توێژینەوە: ١٠/ ٨/ ٢٠٢٥.
٥. ڕێکەوتی پەسەند کردنی توێژینەوەکان: ١٠/ ٩/ ٢٠٢٥.
٦. ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنفڕانس: ٢٠/ ١٠/ ٢٠٢٥.
7. پێويسته پوخته‌ى توێژينه‌وه‌كان بۆ ئه‌م ئيمێله‌ى بنێردرێن:
conference.constitution@soran.edu.iq
پێنجه‌م: ڕێنماييه‌كانى نووسين و بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژينه‌وه:
پێویستە توێژینەوەکان بە پێێ ڕێنماییەکانی گۆڤاری توێژەر بنووسرێن کە لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە:
https://journals.soran.edu.iq/index.php/Twejer/Guide
شه‌شه‌م: تێبینییە گرنگەکان:
١. پوختە و توێژینەوەکان بە یەکێک لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پەسەند دەکرێن.
٢.کۆنفڕانسەکە لە کەمپی زانکۆی سۆران لە دێلزیان بەڕێوەدەچێت.
٣. بەشداری کردن و ئامادەبوون لە کۆنفڕانس بەخۆڕاییە.
٤. توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە گۆڤاری توێژەر بە ژمارەیەکی تایبەت بڵاو دەکرێنەوە لە سەر خەرجی کۆنفڕانس.
٥. کۆنفڕانسەکە تێچووی هۆتێل بۆ ماوەی دوو شەو، نیوەڕۆخوانێک لە ڕۆژی ئەنجامدانی کۆنفڕانس لە ئەستۆ دەگرێت.
٦. شوێنی ئەنجامدانی کۆنفڕانس: زانکۆی سۆران-هۆڵی د. فەرسەت صۆفی.
حەوتەم: لێژنەی ئامادەکاری:
د. هیمداد فیصل احمد، سەرۆکی لێژنە
پ.ی.د. بژار عبداللە احمد، ئەندام
د. سالار سوار اسماعیل، ئەندام
د. مهدی مصطفی فقی احمد، ئەندام
د. امید سەفەری حسن، ئەندام
د. حسن مصطفی حسێن، ئەندام
هەشتەم: لێژنەی زانستی
پ.ی.د. ادریس قادر رەسول
زانکۆی سۆران
سەرۆکی لێژنە
پ.د. سەرهەنگ حمید بەرزنجی
زانکۆی سەلاحەددین
ئەندام
پ.د. خامۆش عمر عبداللە
پەرلەمانی کوردستان
ئەندام
پ.د. شاڵاو صباح عبدالرحمن
زانکۆی سلێمانی
ئەندام
پ.ی.د. عثمان علی وەیسی
پەرلەمانی کوردستان
ئەندام
پ.ی.د. شاری خالد معروف
زانکۆی سۆران
ئەندام
پ.ی.د. عبدالرحمن کریم دروێش
زانکۆی سۆران
ئەندام
پ.ی.د. سۆران علی حسن
سەرۆکایەتی هەرێم
ئەندام
پ.ی.د. زوبێر رەسول
زانکۆی سەلاحەددین
ئەندام
پ.ی.د. ڕینجبر جمیل شێخ‌و
زانکۆی دهۆك
ئەندام
پ.ی.د. شاهۆ غفور احمد
زانکۆی سەلاحەددین
ئەندام